DR C TUNA AGE REVERSIST EXCEPTIONAL CREAM 0,3 ML 52 PCS

1104142
  ئەم كرێمە لەسەر پێست دەتوێتەوە، باشە بەتایبەتی بۆ ناوچەی چاو. گونجاوە بۆ هەموو جۆرە پێستێك.  تاقیكراوە لەسەر پێستی هەستیار وە پەسەند كراوە لەلایەن پزیشكی پێست.
ئاگاداری:
نابێت بەرچاو بكەوێت، ئەگەر هاتو بەرچاو كەوت پێویستە راستەوخۆ بەئاو بشۆریت. ئەگەر بووە هۆی سووربوونەوەی پێست یاخود سووتاندنی بەكاری مەهێنە. ئەگەر هەستیاربیت بە كەرەستەی جوانكاری پەیوەندی بەپزیشكەكەت بكە پێش بەكارهێنانی.
  ئامۆژگاری گرنگ:
 -دلنیابە لەوەی كە بەرهەمەكە بەیەكسانی دابەش كروە.
-لە هەر پاكێجێك 0.3 مل لە بەرهەمەكە هەیە، پێویستە زۆر كەم بەكاربهێنی. هرچەندە كەمتر بێت باشترە. لە سەر هەموو رووخسار دەدرێت نەك شوێنێكی دیاری كراو.
-پاشماوە سپییەكان بەلۆكەیەكی تەر بسرەوە.
چۆنیەتی بەكارهێنانی ؟
 بۆ ناوچەی چاو وچرچ بوونی رووخسار بەكاربهێنە. كەمێك لە بەرهەمەكە لە شوێنی مەبەست لێبدە، بە پەنجەت بلاوی بكەوە، چاوەرێ بكە تا وشك ببێتەوە. ئەگەر ویستت خێراتر وشك بێت دەتوانی ئامێری ساردكەرەوە بەكاربهێنی
Category: